هەواڵ

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی برادۆست دەکەن


بزاڤـ: سیروان برادۆستی

پەیامنێری بزاڤ لە برادۆست رایگەیاند: ئێوارەی دووشەممە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا رۆبی و لۆلان و سنین و خواکورک لە سنوری ناحیەی سیدەکان بۆردمان کرد".

لەبارەیەوە ئیحسان چەلەبی ،بەرێوبەری شارەدێی سیدەکان بە بزاڤ_ی راگەیاند :فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئێوارەی دوێنێ بۆردومانی ھەندێک ناوچەی کر د لە سنورەکەمان".
 
ووتیشی: سوپای تورکیا بەتۆپ و ھاوەن کانیە رەش و دەروبەری گوندی بەرمیزە بۆردومان دەکات  لەلایەکی تریشەوە ترس و دلە راوکێی خستۆتە ناو گوندنشینان

جێگەی ئاماژوپێکردنە، بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەکاتێکدایە سنوری ھەرێمی کوردستانیان بەزاندوە. لەلایەکی تریشەوە  تائێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ ھەلوێستێکی نەبووە لەمبارەیەوە".


‌‌‌
4/3/2018 10:57:40 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ