هەواڵ

عەلی حەمە ساڵح بۆ شاسوار عەبدولواحید: ناکرێت پارەی خەڵک و حکومەت قەرزاربیت و بڵێیت ئەم دۆخە دەگۆڕم


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، دۆسیەی قەرزەکانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت: دەڵێت: ناکرێت پارەی خەڵک و حکومەت و بانک و پاس و ئاو و وەستاو و کارمەندو دەیان کەرەستە قەرزاربیت نەیدەیتەوە، بەڵام بڵێیت ئەم دۆخە دەگۆڕم. 

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان،لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک  نوسیەتی: ئەسڵی ئەمانە، باشترین خزمەتێک کەبیکەن بە خەڵک ئەم ٤٤ ملیار دینارە قەرزەیە کە بیدەنەوە".

دەشڵێت: تێبینی: دەسەڵات خانوو و شوقەی گوندی ئەڵمانی بە ڕەھن وەرگرت، کە ھی خەڵک بوو، دواتر ڕەھنەکەیان گۆڕی بۆ چاڤی لاند".

نوسیشیەتی: بپرسە، زەویت بەبەلاش پێبدەن، پارەش بەقەرز پێبدەن، بایی دەیان ملیۆن دۆلار شوقەو خانوو بفرۆشیت، قەرزەکەش نەدەیتەوە، ئەمە بۆ کێ دەکرێت! بڵێیت: ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە، بەڵێ گەندەڵە بەڵام بۆ منی کردووە".

ڕشیگەیاندووە: باشترین خزمەت ئەوەیە ئەم ٤٤ ملیار دینارە قەرزە بدەیتەوەکە وادەی دانەوەی یاسایی تەواوبوەو بخرێتە خزمەتی خەڵک".

ووتیشی: ناکرێت پارەی خەڵک و حکومەت و بانک و پاس و ئاو و وەستاو و کارمەندو دەیان کەرەستە قەرزاربیت نەیدەیتەوە، بەڵام بڵێیت ئەم دۆخە دەگۆڕم".

لە کۆتایشدا نوسیەتی: دەیان دۆسیەی دیکە لەبەردەستە".




‌‌‌
4/3/2018 10:45:57 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ