وەرزش

سیڤیلیه و بایرن مونشن بەیەک دەگەن


بزاڤـ: توانا سوەیلی

ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر 9:45 خولەک 3/4/2018لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە یاری چوونی قۆناغی هەشتی دا یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی لە یاریگای ڕامۆن سانچێز بێزخوان میوانداری یانەی  بایرن مونشنی ئەڵمانی دەکات .

یۆب هاینکس ڕاهێنەری یانەی بایرن مونشنی ئەڵمانی بەشداری کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانی کردوو ڕایگەیاند کە لەم  وەرزه یانەی سیڤیلیه له چامپیۆنس لیگ ئاستێکی بەرز نمایش دەکەن و وتیشی یارییەکەیان زۆر قورس دەبێت بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەنو ئێمەش بە بەهێزی ڕووبەڕوویان دەبینەوە و وەک یانەیەکی گەوره سەیریان دەکەین .

ناوبژیوان دانێلی ئۆرساتۆی ئیتاڵی یارییەکە بەڕێوه دەبات و هەردوو بێژەر عسام شوالی و جەواد بەدە بێژەری یارییەکه دەکەن .


‌‌‌
4/3/2018 10:10:30 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ