وەرزش

لە لوتکەدا یۆڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە


بزاڤـ: توانا سوەیلی

ئەمشەو کاتژمێر 9:45 خولەک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە یاری چوونی قۆناغی هەشتی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاریگای ئاریناز ستادیۆم ( تۆرینۆ ) میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات .

ڕاهێنەری هەردوو یانە بەشداری کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیان کرد سەبارەت بە یارییەکە .

ماسیمیلانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاند کە یانەکەی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ یارییەکە و وتیشی یانەی ڕیاڵ مەدرید له چامپیۆنس لیگ ئاستی زۆر بەرزە و زۆر بەهێزیشه هەروەها وتی پیانیچ بەهۆی کارتی زەرد یاری ناکات ئەلێگری وتیشی دەبێت کارێک بکەین کە لە یاری داهاتوو ئەرکمان قورس نەبێت .

زەینەدی زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەکە وتی یۆڤانتۆی یانەیەکی بە هێزه و لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز نمایش دەکەن و وتیشی ئەم یارییە جیاوازە لە یاری کۆتای ساڵی پار و هەروەها وتی من 25 یاریزانی باشم لە بەردەست دایە .

شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سەر دەستی یانەی یۆڤانتۆس نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی بە دەست هێنا .


‌‌‌
4/3/2018 10:09:30 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ