هەواڵ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت بەردەوام دەبێت


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، رەتیدەکاتەوە بایکۆت بشکێنن و رایدەگەیەنێت کە بایکۆت بەردەوام دەبێت. 

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بزاڤـ نێندراوە،ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاندووە: کە بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن و ئامادەنین بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکانیان تا ئەو کاتەی سیستەمی پاشکەوتی موچە بەتەواوەتی ھەڵنەگیرێت".

راشیانگەیاندووە: سبەی سێشەممە، خۆپیشاندانی فراوان لە بەردەم دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت".





‌‌‌
4/2/2018 11:31:24 PM
Print Friendly and PDF