بزاڤـ: ژووری ھەواڵ
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، وەڵامی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە دەڵێت: ئێوە نەک لەکوردستان تۆمەتبارن بەدزی و گەندەڵی، لەبەغداش بەر پرسەکانتان لەسەردزی و گەندەڵی ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بزاڤـ نێندراوە، سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیَراق رِايطةياندووة: تۆچۆن لهجیــهادو خـــزمـــهت تێگه‌شتوویی سیاسەتمه‌داری سه‌رمایه‌دار، له‌چاوپێکه‌وتنێکی ده‌نگی ئه‌مریکا فازڵ میرانی چه‌ند تۆمه‌تێکی ناڕاستی بهخشیوهتەوە به‌کوردی به‌کورتی ده‌ڵێم:
دیارە تۆ گه‌یشتوویه ئه‌و تهمەنه دورو درێژه به‌ڵام تائێستا له‌وشه‌ی جیهاد نهگهیشتویی پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی(أفضل جهاد كلمة عدل أوحق عند سلطان جائر)واته: باشترین جیهاد وتنی وشه‌ی دادپەروهری و حه‌قه به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارێکی سته‌مکار، منيش ته‌نیا ئه‌و جۆره جیهادهم کردووه که‌وا به‌ڕووی ئێوه‌دا وشه‌ی حه‌قم وتوه وه‌باشترین دروشم و وشه‌ش( ألله أکبر)ه که به‌گوێ که‌ڕی ئێوه‌دا بگوترێت تۆ که من تاوانبار ده‌که‌ی که‌هیچم بۆ کورد نه‌کردووه له‌به‌غدا من هیچم نه‌کردبێت ماڵ و موڵکی خه‌ڵکم داگیر نه‌کردووه".
راشیگەیاندووە: سه‌رمایه‌دار باش گوێ بگره ئه‌وه من نیم به‌سه‌دان دۆنم زه‌ویم داگیر کردبێت و گه‌وره‌ترین ڤێللام تێدا دروست کردبێت له‌سه‌ر حیسابی گه‌لێکی ڕه‌ش و ڕووت، ئه‌وه‌من نیم له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان خۆم دەوڵهمهند کردبێت و بووبم به‌ملیاردێر".
ئاماژەشی بەوەکردووە" ئه‌وه ئێوەن له‌ماوه‌ی ١١ ساڵی ده‌سه‌ڵاتداریتان له‌به‌غدا وه‌له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو پۆستێکی باڵا هه‌ر له جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان و سوپا سالاری عێراق و وه‌زیری دارایی و ده‌رەوه‌و چه‌ندان پۆستی گرنگی دیکه به‌س پێم بڵێ له‌ماوه‌ی یانزه ساڵدا ته‌نها یه‌ک ده‌ستکه‌وتی خۆتانمان پێ بڵێن بۆ کورد به‌ده‌ستان هێنابێت جگه له‌گیرفان پڕکردن دروست کردن کارگه‌و شه‌ریکه‌و باڵه‌خانەی ڕوو له‌ئاسمان".
دەشڵێت به‌داخه‌وه ئێوه نه‌ک له‌کوردستان تۆمه‌تبارن به‌دزی و گه‌نده‌ڵی له‌به‌غداش به‌ر پرسهکانتان لهسهردزی و گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌که‌رێنه‌وه من هیچم نه‌کردبێت خۆ شه‌نگالم له‌سه‌ر ته‌به‌قه‌ی زێڕ ڕاده‌ستی داعش نه‌کردووه،خۆ من نیم موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانم بڕیوه‌و که‌ناڵی ئاسمانیم پێ دامه‌زراندبێت".
ووتيشى: ئێوه چی وه‌ڵامی ١٧٠٠ شه‌هیدو ١١هه‌زار برینداری پێشمه‌رگه ده‌ده‌نه‌وه که به‌خوێنی خۆیان کوردستانیان پاراست له‌شه‌وێکدا ئێوه بڕیاری پاشه‌کشه‌تان بۆدان نیوه‌ی کوردستانتان دۆڕاند ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ک شه‌و ڕۆژدا ٪٥۱ سه‌دا پهنجاویەکی خاکی کورستانتان ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی کرد، خۆتان خه‌جاڵه‌تی مێژوو کردوو خۆتان زیاتر چاو به‌ره‌ژێری هه‌موو گه‌لی کورد‌و بنه‌ماڵه‌ی شههیدانکرد ئه‌وه ئێوه‌ن موچه‌ی که‌مئه‌ندامان ده‌بڕن و ده‌یده‌ن به که‌سانی چه‌قو کێش و شه‌ق وه‌شێن که شه‌ق له‌به‌رزترین توێژی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌ده‌ن چۆن ڕووت دێت قسه‌بکه‌ن که ئه‌وه سهروهریهکانتانه".
راشیگەیاندووە: له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌ی بازرگانی سیاسی ته‌نیا دوو سه‌روه‌ری خۆتمان لهکۆمێنتێکا بۆ بنوسه که‌ڕووی مجلیسی هه‌بێت، ده‌زانم داخی چیتان له‌دڵدایه ئێوه داخی ئه‌وه‌تان له‌دڵدایه که من ده‌ستم هه‌بووه له‌قه‌ده‌غه‌کردنی ماده کحولیه‌کانی وه‌ک عه‌ره‌ق و بیره‌و باڕه‌کان کە بەوهۆیەشەوە بازرگانی ئێوه که‌وتۆتە مه‌ترسی یه‌وه".
جێگەی ئاماژەپێکردنە، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند بوو، یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی به‌غدا سه‌ر به‌حزبێك ئه‌وه چوار ساڵه له به‌غدایه تا ئێستا چوار قسه‌ی نه‌كردوه و داوای مافی خه‌ڵكی نه‌كردووه، به‌ڵام دێته‌وه كوردستان ده‌مانچه‌ی له‌پشتدایه و ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر ده‌ڵێت و بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كات.