هەواڵ

لەبارەگای حیزبێکی کوردی پێشمەرگەیەک کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا


بزاڤـ:

پێشمەرگەیەکی حیزبی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران لەناوبارەگای ئەوحیزبەدا کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا 

ڕایدی مافپەروەر ئیقباڵ محمد،وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی سلێمانی ڕایگەیاند،" شەوی ڕابردوو 
پێشمەرگەیەکی حیزبی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران لەناوبارەگای حیزبەکەیدا لەگوندی زڕگوێز بەچەکی جۆری کڵاشین کۆف کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا ".

بەوتەی ئەوبەرپرسەی پۆلیس ھێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکەو تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کردووەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە

‌‌‌
2/14/2018 12:59:36 PM
Print Friendly and PDF