هەواڵ

ڕوانگەی سوری، سوپای تورکیا ٧٠ مەدەنی لەعەفرین کوشتوە


بزاڤـ: لەعەرەبیەوە ھەرن زێباری

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە لەسەرەتای ھێرشەکانی تورکیا بۆ عەفرین ٧٠ ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

بەپێی ئاماری ڕواگەی سوری لە دەستپێکی ھێرشەکە، ٧٠ ھاوڵاتی مەدەنی کوژراوە، "ئامانجی سوپا تورکیاش نەھێشتنی ئەو ھاوڵاتیە سڤیلانەیە کە ھاوکاری ھبَزە کوردیەکان دەکەن" سکای نیوز بڵاوی کردوەتەوە.

ھێزە کانی سوپای تورکیا  وگروپە سورییەکان لە ٢٠- ی مانگی ڕابردوو ھێرشیان دەستپێکرد بۆ ناوچەکانی سەر بە عەفرین، ئامانجیان لەناوبردنی ھێزەکانی  یەپەگە یە.

یەگوێرەی ھەواڵی ڕوانگەی سوری، ئەمڕۆ بەھۆی بۆردومانی تۆپخانەتورکیەکان و گروپە سوریەکان لەنزیک نەخۆشخانەی سەرەکی شاری عەفرین چەند کەسێک کوژراو وبریندار بوو.

بەگوێرەی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فرانس پرێس یەکێک لە کوژراوەکان شۆفێری تەکسیە و لەنزیک نەخۆشخانەی گشتی عەفرین کوژراوە  یەکینەکانی پاراستنی گەل ئەو ھەواڵەیان پشتڕاسنکردەوە.

ھەروەھا نەخۆشخانەی گشتی عەفرین پێشوازی لەژمارەیەکی زۆر بریندار کردووە، و ئەو بریندارانە لە ناوچەسنوریەکانەوە ھێنرابوون.

سەرچاوە: سکای نیوز


‌‌‌
2/13/2018 7:43:17 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ