هەواڵ

ڕێژەی گشتی باران بارین لەھەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا


بزاڤـ: بەڕێز ئەحمەد

لەدوێنێوە شەپۆلێکی باران بارین لەناوچەکانی کوردستان دەستی پێ کردووە ھەتای ئێستاش بەردەوامە.

لای خۆش یانەوە بەڕێوبەری کەش ناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕێژەی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی بڵاو کردەوە.

کۆی گشتی و بارانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە  سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیە بوو

ھەولێر ١٢  ملم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو  کۆی گشتی ١٢٥.٨ ملم

سلێمانی ٦٤.٦ ملم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو  کۆی گشتی ٢٧٤.٦ ملم

دھۆک ١٧.٥ملم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو  کۆی گشتی ١٥٥.٦ ملم 
 
کرکووک ٤.٢ملم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو  کۆی گشتی ٥٦.٤ملم

ھەڵەبجە ٥ ملم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو کۆی گشتی  ١٣٧.٢ملم 

بەپێی بڵاوکراوەکەی کەش ناسی وبومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان سەنتەری پارێزگای سلێمانی زۆرترین بارانی لێ باریووە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردو.


‌‌‌
2/13/2018 6:56:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ