وەرزش

خولی یانەپاڵەوانەکان ... یۆڤانتۆس و تۆتنھام ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە


 
بزاڤـ: توانا سیوەیلی

ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی میوانداری یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی دەکات .

ماسیمیلانۆ ئەلێگری ڕاھێنەری یانەی خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد و بە گرنگەوە باسی یارییەکەی کرد وتی بەڕێژەی %٥٠ ھەلی سەرکەوتنمان ھەیە بۆ قۆناغی ھەشتی و وتیشی یارییەکە زۆر گەورە و گرنگە و وتی دەبێت ھەلەکان بقۆزینەوە لە کورترین ماوەدا گۆڵ تۆمار بکەین .

ماوریسۆ پۆکەتینھۆی ئەرژەنتینی و ڕاھێنەری یانەی تۆتنھام لە گۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا کە فوتبۆڵی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە ڕایگەیاندوە کە یانەی یۆڤانتۆس و یانەیەکی قورس و زەحمەتە بۆ‌سەرجەم یانەکان وتیشی یانەی یۆڤانتۆس ئاستی لە تۆتنھام بەرزترە .

جۆرجیۆ کلینی بەرگریکاری یۆڤانتۆس وتی ھێرشبەرەکانی تۆتنھام تۆقێنەر و بەھێزن ‌بە تایبەت ھاری کین توانایەکی لە ڕادەبەدەری و مەھاری ھەیە و پێویستە وەک بەرگریکاران ڕایگرین .

ھاری کین ھێرشبەری یانەی تۆتنھام کە گۆڵکاری خولی ئینگلیزیە ئاماژەی بەوە داوە کە یارییەکەی ئەمڕۆ زۆر قورسە بەڵام ھەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ تۆمار کردنی گۆڵ .

‌‌‌
2/13/2018 9:41:42 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ