هەواڵ

"ناکرێت بۆ وێنەگرتن بێیتە ھەولێر، بەڵام ئامادەنەبیت کاری پەرلەمانتاری بکەیت"


بزاڤـ:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سێ مانگ زیاترە دوو پەرلەمانتار لەدەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆ مۆڵەتیان پێدەدرێت.دەشڵێت، ناکرێت بۆ وێنەگرتن بێیتە ھەولێر، بەڵام ئامادەنەبیت کاری پەرلەمانتاری بکەیت و خۆت بە پەرلەمانتار بزانیت.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە،"سێ مانگ زیاترە بە نایاسایی ولە دەرەوەی پێڕەوی ناوخۆ ھەردوو پەرلەمانتار جەمال مورتکەو ڕابون مەعروف مۆڵەتیان پێدەدرێت".

سەبارەت بەو پرسە بزاڤـ پەیوەندی کرد بەپەرلەمانتار ڕابوون مەعروف بەڵام ئامادەنەبو ھیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات.

"ئەگەر کەسێک نایەوێت کاری پەرلەمانتاری بکات، پێویستە دەستلەکاربکێشێتەوە! ناکرێت بۆ وێنەگرتن بێیتە ھەولێر، بەڵام ئامادەنەبیت کاری پەرلەمانتاری بکەیت و خۆت بە پەرلەمانتار بزانیت!".عەلی حەمە ساڵح وادەڵێت

ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشی کردوەتوە، بەپێی یاسا جێگرو سکرتێری پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک بۆیان نیە مۆڵەت بدەنە ھیچ پەرلەمانتارێک بەشداری دانیشتنی پەرلەمان و لیژنەکانی پەرلەمان نەکات و کاری پەرلەمانتاری نەکات. 

دەشڵێت،"ئەمڕۆ ئەم پرسەمان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد، ھیچ وەڵامێکی یاسایی نەبو!".


‌‌‌
2/12/2018 4:33:50 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ