هەواڵ

قوباد تاڵەبانی: ھیوادارم بەرژەوەندی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ موچەی موچەخۆران


بزاڤـ: سەرکەوت محمد


جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھیوادارم مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم، و دەشڵێت، وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە کارێکی ئاساییە.


لە ڕاگەیەنراوێکی دا لەبارەی وردبینی لە لیستی موچەخۆرانی ھەرێم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاندووە،"وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە کارێکی ئاساییە".

ئەو کە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامەکەی بڵاو کردووەتەوە ڕایشی دەگەیەنێت،"تۆماری بایۆمەتری حکومەتی ھەرێم کار ئاسانی زۆر بۆ ئەم بابەتە دەکات".

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتە ڕوو،"ھیوادارم ھەمان پرۆسێس لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ناوەندی جێبەجێ بکرێت". مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم".

لەماوەی ڕابردوودا چەندین وەزارەت و فەرمانگەی ھەرێمی کوردستان وردبینی بۆ لیستی موچە و فەرمانبەرەکانیان ئەنجتم دراوە لەوانەش وەزارەتی پەروەردە وتەندروستی و بەپێی دواین زانیارییەکانیش لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵاخەریکی وردبینی لیستی موچەخۆرانی وەزارەتەکەیەتی.


‌‌‌
2/12/2018 4:00:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ