هەواڵ

پۆلیسی دارستان سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد


بزاڤـ: 

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێن، لەماوەی ڕابردودا توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەست بگرن بەسەر چەند کەلوپەلێکی قەدەغە کراویشدا.


عقید ھێمن کمرخان بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند،"لەئەنجامی گەڕان و پشکنین لە گوندەکانی" گەڕە دێ و بزینان" تونیومانە ٥ پێنچ چالاکی ئەنجام بدەین و ٣ سێ ھاوولاتی لەسەر دیاردەکانی ڕاوی باڵندەی کێوی ھەروەھا داربڕین دەستگیربکەبن ".

ئاشکراشی کردووە، کەدەستگیراوە بەسەر یەک باڵندەی کێوی زیندو "کەو" لەگەڵ یەک ئامێری بیرھەڵکەندن و ژمارەیەکی زۆر داری بڕدراو ھەروەھا تێکدانی دوو کورەی خەڵوز .


لەبارەی ھەڵەمەتەکەی پۆلیسی دارستانەوە، ئەو بەرپرسەی پۆلیس وتی،" بەمەبەستی پارێزگاریکردن لەسروشت و ژینگەی سنورەکەیان و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەک سەربە بەشی شارباژێر ھەڵمەتێکی گەڕان و کێوماڵی لەسنورەکەیان دەستپێکردوە".


‌‌‌
2/12/2018 7:57:50 AM
Print Friendly and PDF