وەرزش

بارسیلۆنا کەوتە داوی یەکسان بوون


بزاڤـ: بەڕێز ئەحمەد

ئەمشەو  لە یاریگای کامپ نو  لەمیانەی یاریەکانی ھەفتەی ٢٣ خولی پلە یەکی ئیسپانیا  یانەی بارسیلۆنا میوانداری یانەی خیتافی کرد 

لەسەرەتای یاریەکەدا ھەردوولا ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد مەترسیان بۆسەر گۆڵی یەکتر دروستکرد و چەند جارێک نزیک بون لە ھەژاندنی گۆڵی یەکتر 
بەڵاھەوڵەکانی ھەردوولا بۆ گۆڵ کردن بێ سود بوو، گێمی یەکەمی یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتای ھات. 

لەگەڵ دەست پێکردنەوەی گێمی دووەمی یاریەکە ھەردوولا بەھێرش کردن دەستیان پێکرد و ھەوڵی گۆڵ کردنیان دەدا  چەند جارێک  یاریزانی بارسیلۆنا نزیک بو لەتۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بەڵام گۆڵچی تیپی میوان ڕێگربوو لەبەردەم یاریزانانی خاوەن یاریگا 
بەمەش یاریەکە بەیەکسانی و بەبێ گۆڵ بۆ ھەردولا کۆتای ھات یانەی بارسیلۆنا نەیتوا سود لە یاریگاو ھاندەرانی خۆی وەربگرێت.

بەم ئەنجامەش یانە کەتەلۆنیەکە ھەر لەپێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە، بە حەوت خاڵ لەپێش نزکتری ڕکابەریەتی کە یانەی ئەتلاتیکۆمەدریدە.

‌‌‌
2/11/2018 8:19:32 PM
Print Friendly and PDF