هەواڵ

فڕۆکەیەکی ڕوسی کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینانیشی گیانیان لەدەستدا


بزاڤـ:

وەزارەتی فریاگوزاری ڕوسی ھەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر ھەڵگری پشتڕاسکردوەتەوە کە ٧١ سەرنشینی ھەڵگرتبوو.

ئەمرۆ یەکشەممە، فرۆکەیەکی نەفەرھەڵگری ڕووسی جۆری N_١٤٨  سەربەھێڵی ساراتۆڤی ئاسمانی بە ٧١ سەرنشینەوە ، دوای ماوەیەکی کەم لەفڕینی لەنزیک مۆسکۆ کەوتەخوارەوە.


فرۆکەکە لە مۆسکۆوە بەرەو شاری ئۆرسکی لەناوچەی ئۆرینبۆرگی ڕووسیای نزیک سنوری کازاخستان فڕیوە. دوای کەمێک پاشماوەی فرۆکەکە بەتێکشکاوی دۆزراوەتەوە و ھیچ لەسەرنشینانی فرۆکەکە رزگاریان نەبووە.  

تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکە نەزانراوە، جگە لەوەی ھەندێک سەرچاوەی "ئاژانسی روسیا تودەی" ھۆکارەکەیان بۆ خراپی کەش وھەوا دەڕاندۆتەوە.


‌‌‌
2/11/2018 5:48:22 PM
Print Friendly and PDF