هەواڵ

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتە وکوردیش ھەرەشەی بایکۆتکردنی دەکات


بزاڤـ: ھاوکار کەریم

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەندپرسێک ئەمڕۆ پەلەمانی عێراق کۆدەبیئتەوە و  ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆ لەبارەی بوجەوە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، کورد دانیشتنەکە بایکۆت دەکات.

ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی  بەبزاڤـ ی ڕاگەیاند،"ئەگەر ئەمڕۆ گفتەگۆی بودجە داخڵی بەرنامەی پەرلەمان کرێت، دانیشتنەکە جێدەھێڵن".

پێشتر لەچەند کەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە بڵاو کرابویەوە،ئەمڕۆ گفتوگۆ لەبارەی بودجەی عێراقەوە دەکرێت و کورد بایکۆتی ئەو دانیشتنە دەکات.

بەڵام ئەو پەرلەمانتارە، ڕەدی کردەوە تا ئێستا گفتوگۆی بودجە لەنێو بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نەێنەراندا بێت.

یاسای بوجەی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و کوردیش داوای پشکی ١٧% دەکات کە لەپرۆژەیاساکەدا بۆ ١٢.٦٧ % کەم کراوەتەوە و کوردیش نایەوێت پرۆژەیاساکە بەوشێوەیە پەسەند بکرێت، کە لەئێستادا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.

لەکۆبونەوەی ڕابردو  بەھۆی بایکۆت کردنی لایەنە کورد وسونەکان دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا.


‌‌‌
2/11/2018 11:32:27 AM
Print Friendly and PDF