وەرزش

بەبردنەوە لە لازێۆ ناپۆلی پێشەنگی وەرگرتەوە


بزاڤـ: توانا سیوەیلی

لە ھەفتەی ٢٤ خولی تۆپی پێی یانەکانی ئیتاڵیا یانەی ناپۆلی لە یاریگای سان پاولۆ  میوانداری یانەی لازیۆی کردوو بە ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەست ھێنا .

یانەی میوان ھەر لە سەرەتایی یارییەکەوە لە خولەکی ٣ گۆڵێکیان لە ڕێی ستیڤان دی فری تۆمار کرد بەڵام یانەی نابۆلی خاوەن خاک و جەماوەر لە ڕێی خۆزیە کاییخۆن لە خولەکی ٤٣ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و ئەو تایمە بە گۆڵێک بۆ ھەر دوولا کۆتایی ھات .

لە تایمی دووەمدا کوڕانی ساری خۆیان نەدا بەدەستەوە بە پشت بەستن بە جەماوەر  لەخولەکی ٥٤ خۆزیە کایخۆن تۆپێکی ئاڕاستەی ناوچەی سزای لازیۆ کرد دۆس سانتۆس بە ھەڵە گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بە ناپۆلی بەخشی و دوو خولەک دوای ئەو گۆڵە ماورۆ رۆی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمار کرد و لە خولەکی ٧٣ درایس مێرتێنێز گۆڵی چوارەمی ناپۆلی بە شێوازێکی جوان و سەرنج ڕاکێش تۆمار کرد و ٣ خاڵی گرنگی تریان بەدەست ھێنا .

ناپۆلی لە پێشەنگە بە ٦٣ خاڵ و خاڵێک لە پێش یۆڤانتۆسی دووەمەوەیە و یانەی لازیۆ ٤٦ خاڵی ھەیە و پلەی سێیەمی گرتووە .

‌‌‌
2/11/2018 1:50:13 AM
Print Friendly and PDF