وەرزش

بەھاتریکی ڕۆناڵدۆ ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەست ھێنا


بزاڤـ: بەڕێز ئەحمەد

ئەمشەو  لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەمیانەی یاریەکانی ھەفتەی ٢٣ خولی پلە یەکی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری ڕیاڵ سۆسیداد کرد و بەئەنجامَکی گەورەش سەرکەوتنی بەدەست ھێنا..

ھەر لەسەرەتایی یاریەکەوە یانە شەھانەییەکە  لەنێو یاریگای خۆی و بەردەم ھاندەرانیدا توانی باڵادەستی خۆی بەسەر تیپی میواندا بسەپێنێت و پاش تێپەر بوونی تەنھا ٤٧ چرکە بەسەر دەستپێکیی یاریەکە ڤاسکێس گۆڵی یەکەی تۆمار کرد ودوابەدوای ئەوەش جەنگاوەرانی زەیدان توانیان سێ گۆڵی یەکلەدوای یەک تۆمار بکەن، سەرەڕای لەدەستدانی چەند ھەلێکی گۆڵکردن.

کاتی یەکەمی یاریەکە لەبەرژەوەنی سپیپۆشەکانی مەدرید وبە ئەنجامی ٤ بە ٠ کۆتایی ھات.

لە گەڵ دەستپێکی گێمی دووەمدا ھەردولا بەھێرش کردن دەست یان پێکردوو  تیپی میوان توانیان لەڕێگەی جۆن بیج وە لەخولەکی ٧٤ گۆڵی یەکەمی سۆسیداد تۆمار بکات، لە پاش ئەو گۆڵە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستی بەھێرش کردن کرد وسەرەنجام  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەخولەکی ٨٠ گۆڵی سێیەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی تۆمار کرد.
 
بەم گۆڵەش ڕۆناڵدۆ ژمارەی ھاتریکەکانی گەیاندا ٤٧  ھاتریک و  تاکە یاریزان بەدرێژایی مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیا زۆرترین ھاتریکی تۆمارکردبێت.

 تیپی میوان بەردەوام بوون لە ھێرش کردن و لەخولەکی ٨٣ ولەڕێگەی یارامێندی گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد، بەڵام ئەو گۆڵە دادی سۆسیدادی نەداو یانە مەدریدیەکە بە ئەنجامێکی گەورە وبە  ٥ گۆڵ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ یاریەکەی بردەوە و سێخاڵی یاریەکەی بەدەست ھێنا.


‌‌‌
2/11/2018 1:09:49 AM
Print Friendly and PDF