وەرزش

پریمەرلیگ... مان سیتی لەبەدەست ھێنانی نازناوەکە بەتەواوی نزیک بۆتەوە


بزاڤـ: توانا سیوەیلی


مان سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی لیستەرسیتی کردوو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک تووشی شکستی کرد .

لە ھەفتەی ٢٧ ی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی یانەی مان سیتی پێشەنگ و لیستەر ستی خاوەن پلەی ھەشتەم بە یەک گەیشتن .

تایمی یەکەم بە گۆڵێکی ڕەحیم ستەرلینگ بە کۆتا گەیشت کە لە خولەکی ٣ تۆماری کرد ، لە تایمی دووەمدا سێرجیۆ ئەگیۆرۆی ئەرژەنتینی سۆپەر ھاتریک واتە ٤ گۆڵی لە خولەکەکانی ٤٨,٥٣,٧٧,٩٠ تۆمار کرد و ٣ خاڵی تری خستە سەر خەرمانی خاڵەکانی مان سیتی .



‌‌‌
2/11/2018 12:07:11 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ