وەرزش

میلان سپالی گۆڵ باران کرد


بزاڤـ: توانا سیوەیلی

یانەی میلان بووە میوانی یانەی سپال لە یاریگای باولۆ مۆتزا و بە چوار گۆڵی خاوێن تووشی‌شکستی کرد".

لە ھەفتەی ٢٤ خولی ئیتاڵی یانەی ئەی سی میلان ڕووبەڕووی یانەی سپال بوویەوە".

لە تایمی یەکەمی یاریەکەدا باتریک کۆترۆنی لە خولەکی ٢ میلانی کردە خاوەن یەکەم گۆڵ ئەو تایمە بەو گۆڵە بە کۆتا گەیشت".

لە تایمی دووەمدا جارێکی تر کۆترۆنی لە خولەکی ٦٥ سپالی بەسەر کردەوە و لۆکاس بیلیا لەخولەکی ٧٣ گۆڵی‌سێیەمی تۆمار کرد و فابیۆ بۆرێتی لە خولەکی ٩٠ گۆڵی چوارەمی تۆمار کردوو کاروانی گۆڵەکانی میلانی بە کۆتا ھێنا و ٣ خاڵی گرنگیان لە ژێر سەرپەرشتی گاتۆزۆی ڕاھێنەر  بەدەست ھێنا".

یانەی میلان بە ٣٨ خاڵ لە پلەی حەوتەمە و یانەی سپال لە سێیەمی پێش کۆتاییە بە ١٧ خاڵ".


‌‌‌
2/10/2018 8:42:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ