هەواڵ

تەرمی ھاوڵاتیەک لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە


بزاڤـ: وشیار جەمال


وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی سلێمانی ڕایگەیاندوە  ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتییەکی نەناسراویان لەدەریاچەی دوکان دۆزیوەتەوە وئاسەواری گوللـە بەجەستەیەوە دیارە.

ئەو ھاوڵاتییە ڕەگەزی نێرە وبەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان  تەمەنی لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ دەبێت و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە .

رائیدی مافپەروەر ئیقبال محەمەد وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی سلێمانی ڕایشیگەیاند، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس تەرمی ھاوڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کرا و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە .


‌‌‌
2/10/2018 7:40:15 PM
Print Friendly and PDF