هەواڵ

سوپای ئیسرائیل گرتەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی بڵاو دەکاتەوە


بزاڤـ:

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل گرتەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی  لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو دەکاتەوەو وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو ھەواڵە رەتکردەکاتەوە. 

جۆناسان کۆنریکۆس وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گرتەڤیدیۆیی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئێرانییەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.

بڵاو کردنەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە لەکاتێکدایە بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو ھەواڵەی رەتکردەوەتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا فڕۆکەیەک پیشان دەدرێت وەک ئاماژەی پێدراوە، فڕۆکەکە ئێرانییە و لەناو خاکی سووریاوە دەفڕێت و خۆی دەگەیەنێتە ئاسمانی ئیسرائیل، دواتر لەلایەن ھێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە دەکرێتە ئامانج.

لەو گرتە دا ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازیش دەردەکەوێت و لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێتە ئامانج.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ بەگوێرەی ھەواڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دو فرۆکەی ئیسرائیلی بەدەستی ھێزە سوریەکان لەخاکی ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە.


لینکی ڤیدیۆکە لە تۆری تویتەر:
https://twitter.com/LTCJonathan/status/962305194615853057


‌‌‌
2/10/2018 7:25:54 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ