هەواڵ

دوو فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل بەدەستی سوپا سوریا تێکشکێنراون


بزاڤـ: 

بەگوێرەی ھەواڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەمڕۆ شەممە دو فرۆکەی ئیسرائیلی بەدەستی ھێزە سوریەکان لەخاکی ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە.

یەکێک لە فڕۆکەکان لە جۆری ئێف ١٦ یەوبەتەواوی تیئَکشکێنراوە و ئەوی دیکەش، قڕۆکەیەکی جەنگیە لە جۆری ئێف ١٥ کراوەتە ئامانج و بەناچاری نیشتوەتەوە.

 لەبارەی فرۆکەی یەکەمیان کە جۆری ئێف ١٦ یە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، ئەو فرۆکەیە دوای بۆردومانکردنی چەند ئامانجێک لە سوریا، لەخاکی سوریاوە بەئامانجگیراوە و خراوەتەخوارەوە، ھەردوو فرۆکەوانەکەی رزگاریان بووە.

جۆناسان کۆنریکۆس وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندوە، لەکاردانەوەی خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیەدا ١٢ پێگەی سەربازیی لە سوریا بەئامانجگرتووە.

بەڵام تائێستا تێکشکاندنی فڕۆکەی ئێف ١٥ پشتڕاست نەکراوەتەوە.


بی بی سی


‌‌‌
2/10/2018 6:15:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ