وەرزش

تۆتنھام دێربی باکوری لەندەنی بردەوە



بزاڤـ: توانا سیوەیلی


یانەی تۆتنھام لە یاریگای وێمبڵی میوانداری ئارسناڵی کردوو بە گۆڵێکی خاوێن یارییەکەی لێ بردەوە .

لە ھەفتەی ٢٧ خولی تۆپی پێی ئینگلیزی تۆتنھام و ئارسناڵ ڕووبەڕووی یەک بوونەوە .

تایمی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات ، لە تایمی دووەمدا لە خولەکی ٤٩ ھاری کین تاکە گۆڵی سەرکەوتن و بەدەست ھێنانی ٣ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا .

تۆتنھام بە سەرپەرشتی ماوریسۆ پۆکەتینھۆ ٥٢ خاڵی ھەیە و لە پلەی سێەمە و ئارسناڵی ڤینگەریش لە پلەی شەشەمە بە ٤٥ خاڵ .

‌‌‌
2/10/2018 5:47:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ