ئەمڕۆ یاری دێربی باکوری لەندەن ئەجام ئەدرێت
بزاڤـ: توانا سیوەیلی
لە ھەفتەی ٢٧ ی خولی تۆپی پێی یانەکانی ئینگلتەرا ئەمڕۆ کاتژ؟ێر ٣:٣٠ خولەک لە یاریگای وێمبڵی یانەی تۆتنھام ھۆتسبێر میوانداری یانەی ئارسناڵی ھاوشاری دەکات .
چەند ڕووبەڕووبونەوەیەکی گرنگی نێوان ئەم دوو یانەیە دەخەینە ڕوو
لەکۆتا ڕووبەڕوونەوەکانی جامە ناوخۆییەکان و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا لە کۆی ١٠ یاری یانەی ئارسناڵ ٤ جار سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە و یانەی تۆتنھام ٢ سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە و ٤ جاریش یەکسان بوون ، یاریزانانی گەنەرز ١٣ گۆڵیان تۆمار کردووە و یاریزانانی سپێرز ١٠ جار تۆڕی ئارسناڵیان ھەژاندووە .
یانەی تۆتنھام لە پلەی پێنجەمە ٤٩ خاڵی ھەیە و ئارسناڵیش بە ٤٥ خاڵ لە پلەی شەشەمە.
|