وەرزش

خولی ئیتاڵی... یۆڤانتۆس بەزەحمەت سەرکەوتنی بەدەست ھێنا


 
بزاڤـ:توانا سیوەیلی


لە ھەفتەی ٢٤ ی خولی تۆپی پێی یانەکانی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس بووە میوانی یانەی ڤیۆرۆنتینیا و بە ٢ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی لێ بردەوە .

لە تایمی یەکەمدا ھیچ کام لە یانەکان نەیان توانی گۆڵی یەکتری بەسەر بکەنەوە و بەبێ گۆڵ کوتایی ھات .

لە تایمی دووەمدا یانەی میوان باشتر بینرا لە خولەکی ٥٦ یاریزانی لاوی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا فیدریکۆ بێرناردیسکی تۆڕی یانەی ڤیۆرۆنتینیای خانەخوێی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ ھەژاند و گۆنزالۆ ھیگواین لە خولەکی ٨٦ گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی بۆ یۆڤانتۆس بەدەست ھێنا و ٣ خاڵی گرنگیان لە چنگی ڤیۆرۆنتینیا دەرھێنا .

بەم بردنەوەیە یانەی یۆڤانتۆس بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ڕیزبەندی سێریا ئەی گرت و ٦٢ خاڵی ھەیە و چاوەڕێی یاری نێوان ناپۆلی و لازیۆ دەکات .

‌‌‌
2/10/2018 1:20:04 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ