وەرزش

ڤیرۆنتینیا و یوڤانتۆس ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە


بزاڤـ: توانا سیوەیلی

ئەمڕۆ ھەینی کاتژمێر ١٠:٤٥خولەک  لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی٢٤ ی خولی تۆپی ئیتاڵی یانەی ڤیۆرۆنتینیا لە یاریگای  ئەرتیمۆ فرانکی میوانداری یانەی یۆڤانتۆس دەکات .

ماسیمیلانۆ ئەلێگری ڕاھێنەری یانەی یۆڤانتۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا بە بایەخەوە باسی یارییەکەی بەرامبەر ڤیۆرۆنتینیای کردوو وتی ھیوادارین سەرکەوتن بەدەست بھێنین .

یانەی یۆڤانتۆس ٥٩ خاڵی ھەیە لە پلەی دووەدایە و یانەی ڤیۆرۆنتیناش لە پلەی یانزەیەمە ٣١ خاڵی کۆکردۆتەوە .

ھەروەھا وتی بەھۆی پێکانەوە ماتویدی یاری ناکات و مارکیزۆ لە شوێنی ئەو یاری پێ دەکات و ھەروەھا وتی دۆگلاس کۆستا بەشداری مەشقەکانی کردووە و باسی لە ئاست بەرزی گۆنزالۆ ھیگواینی ئەرژەنتینی و یانەکەی کرد  .

‌‌‌
2/9/2018 2:52:14 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ