هەواڵ

کەشناسی ھەێم ؛ شەپۆلێکی بەفرباران روو لە ناوچەکەمان دەکات



بزاڤ 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکەمان دەکات و بەھۆیەوە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست بزاڤ کەوتووە، ‌بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم رایگەیاند ؛"کە لە ئەنجامی ھاتنی کاریگەری ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆی یەکگرتووی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور، شەپۆلێکی بەفر و باران و رەشەبا ناوچەکەمان دەگرێتەوە."

ئاشکراشی کردوە لە درەنگانی شەوی یەکشەممە بەرواری ٢٠١٨/٢/١١ دەستپێدەکات و تا نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێشبینی دەکرێت بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و بارانی بەھێز لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان ببارێت




‌‌‌
2/9/2018 12:40:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ