هەواڵ

کاتی ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دیاری کرا


بزاڤـ:

بەگوێرەی وتەی بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم  لەدوا کۆبونەوەیاندا حکومەتیان سەرپشک کردوە بۆ دیاری کردنی ڕۆژێک بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بەمەرجێک ئەو وادەیە ئەمساڵ تێپەڕ نەکات.

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن وڕاپرسی ھەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، لە دواکۆبوونەوەیان لەگەڵ حکوومەت، دوو پێشنیاز کراوە بۆ کاتی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان "٦  ـ ۷  تا ٦ ـ ۹ ـ ۲٠۱۸ بەڵام یەکلایی بوونەوەی وادەکە، ھەماھەنگی و کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانی پێویستە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی بزاڤـ بڕیارە ھەرسێ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکەوە ولەیەک کاتدا ئەنجام بدرێت.

پاش کۆتاھاتنی وادەی یاسایی خولی چوارەم، پەرلەمانی کوردستان لە ۲٤ ئۆکتۆبەی ۲٠۱۷ بە دەنگی ٦٠پەرلەمانتار بۆ  ھەش مانگ تەمەنی خۆی درێژکردەوە و ھاوکات ھەڵبژاردنەکانیشی دواخست.



‌‌‌
2/9/2018 11:23:00 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ