وەرزش

یانەی برایەتی دوو گرێبەستی تریان واژۆ کرد


بزاڤـ: توانا سیوەیلی


رۆژی پێنج شەممە ٨/٢/٢٠١٨تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشی بەشدار مەبەستی ڕاھێنەر دوو گرێبەستیان لەگەل کارزان موحەمەد و تارق زیاد واژۆ کرد .

بەشدار مەبەستی ڕاھێنەر دوای ئەوەی لە ھەولێرەوە سەردانی سلێمانی کردبوو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا وتی گرێبەست کردن لەگەڵ کاروان ئازاد و کارزان موحەمەد و تارق زیاد بۆ تۆکمەکردنی زیاتری یانەکەمان بۆ پاڵەوانێتیە ناوخۆی و نێوەدەوڵەتیەکان و ھەروەھا وتیشی لە ئێستادا یانەکەمان تەواو کۆمپلێتە .

ھەروەھا ھەردوو یاریزان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و ھیوایان خواست کە لەگەڵ یانەی برایەتی زۆرترین نازناو بەدەست بھێنن .

کارزان موەمەد بۆ یانەکانی ھەڵەبجە و بروسک و پێشمەرگەی سلێمانی و یانەی برایەتی و سیروانی نوێ و بروسک و ساڵی ١٩٩٧بۆ ھەڵبژاردەی عێراق یاری کردووە ، تارق زیاد بۆ یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و ھەڵەبجە و سۆلاڤ یاری کردووە  چەندین جار پاڵەوانی کوردستان و عێراق بووە .

ھەر ئەمڕۆ ھەردوو یاریزان بە سەرپەرشتی بەشدار مەبەستی ڕاھێنەری یانەی برایەتی مەشق و ڕاھێنانیان دەست پێ کرد .

‌‌‌
2/9/2018 10:57:20 AM
Print Friendly and PDF