وەرزش

لەسەر حسابی ڤالانسیا بەرشەلۆنە گەیشتە یاری کۆتایی


 بزاڤـ : توانا سیوەیلی

لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا لە قۆناغی پێش کۆتایی بەرشەلۆنە بووە میوانی ڤالانسیا لە مێستایا و بە دوو گۆڵی خاوێن یارییەکەی لێ بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی .

لە تایمی یەکەمدا ھیچ کام لە بەرشەلۆنە و ڤالانسیا نەیان توانی تۆڕی یەکتر بھەژێنن ئەو تایمە بێ گۆڵ و بەئەنجامێکی سپی کۆتایی ھات .

لە تایمی دوومدا ڕاھێنەری بەرشەلۆنە دەستی بەگۆڕانکاری کرد و فلیپی کۆتینھۆی بردە ناو یاریگاو ئەندرێ گۆمێژی پورتوگالی ھێنایە دەرەوە دوای چوار خولەک لە بەشداری کردنی لە خولەکی ٤٩ فلیپی کۆتینھۆ لە پاسێکی جوانی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی توانی یەکەم گۆڵی خۆی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار بکات بە شێوازێکی جوان ، یاریزانانی ڤالانسیا ھەموو تواناکانیان خستەگەڕ بەڵام سیلیسنی گۆڵپارێز ڕێگر بوو لە خولەکی ٨٢ لیۆنێل میسی پاسێکی بۆ ئیڤان ڕاکیتچ ناردوو گۆڵی دووەمی یارییەکەی پێ تۆمار کرد و لەم یارییەدا بەرگریکاری کۆڵۆمبی یاری مینا بۆ یەکەم جار بە درێسی بەرشەلۆنەوە یاری کرد ، یارییەکەش بە دوو گۆڵ لە سوودی بەرشەلۆنە بە کۆتا گەیشت .

بە ئەنجامی ھەردوو یاری بەرشەلۆنە ٣ بە ٠ لە ڤالانسیای بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی و لەگەڵ یانەی ئیشبیلیە لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە .

‌‌‌
2/9/2018 10:52:38 AM
Print Friendly and PDF