هەواڵ

ھەشت کۆگای دەرمان لە ھەولێر داخران


بزاڤ: ئومێد بابان

بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی كوالیتی كۆنتڕۆڵەوە، هەشت كۆگای دەرمان لە هەولێر داخران و، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتەكە لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.


ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە بزاڤ_ی ڕایگەیاند:  بە بڕیاری قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و لەبەر پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی كوالیتی كۆنتڕۆڵ، لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانیی قایمقامیەتی هەولێر، هەشت كۆگای دەرمان لە شاری هەولێر داخران".


بە وتەی هۆگر عەزیز، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران گیراوەتە بەر و هەڵمەتەكەش لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیاندا بەردەوام دەبێت".




‌‌‌
2/8/2018 11:55:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ