هەواڵ

کۆمسیۆن وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانی درێژکردەوە


بزاڤـ پرێس:


‎کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادنەکانی عیراق، ماوەی وەرگرتنی ناوی کاندید وھاوپەیمانێتییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران درێژکردەوە. 
 
‎بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژادنەکانی عیراق، کە وێنەیەکی  دەست بزاڤـ پرێس کەەتوە ،تێیدا ھاتووە کەریم تمیمی وتەبێژی کۆمسیۆن راگەیاندوە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران درێژبکاتەوە.

‎ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، وادەکە بۆ ماوەی ٥ رۆژ درێژکراوەتەوە، دوا کات بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان، رۆژی ۱٥ ئەم مانگەیە، ئەو وادەیەش  کۆتاییەو درێژناکرێتەوە.

‎پێشتر کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، رۆژی ۱٠_۲_۲٠۱۸ ی وەک دوا کات بۆ نادرنی ناوی کاندید لایەنەکان دیاریکردبوو.

‎لەڕاگەیەنراوەکەی کۆمسیۆن، لەسەرجەم   لایەن و ھاوپەیمانێتییەکان کردووە بە زوترین کات ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمیسۆن بکەن، بۆئەوەی بتوانن سەرجەم کارەکیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە ئەنجامبدەن و تەواوی بکەن.

بەگوێرەی زانیاریەکانی بزاڤـ پرێس ھەندێک لایەنی کوردی تائێستا ناوی کاندیدەکانیان ڕەوانەی کۆمسیۆن نەکردوە.

وابڕیارە مانگ پێنجی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت وزۆرینەی لایەنە کوردیەکان بەشداری تێدا دەکەن.



‌‌‌
2/8/2018 10:30:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ