وەرزش

ڕۆما کەوتە مل ملانێی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید


بزاڤ پرێس: توانا سیوەیلی

ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانیەکانی نزیک لە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە یانەکەیان گرنگی بە تواناکانی ئەستێرەیەکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی شاھانە دەدات لە وەرزی گواستنەوەی ھاوینەدا".

ڕۆژنامەی کۆرێرێ دیلی سپۆڕتی ئیتاڵی بڵاوی کردەوە کە ڕاھێنەری یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا گرنگی بەتواناکانی ماتیۆ کۆڤازیچی کرواتی و یاریزانی ھێڵی ناوەندی یانە مەدریدیەکە دەکات تا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات".

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی گورگەکانی ڕۆما یاریزانە کرواتیەکەی بۆ شوێن گرەوەی دانێل دی ڕۆسی دەوێت و ھاوشان لەگەڵ ناینجۆلان و کیڤن سترۆتمان یاری پێ بکات".


ماتێۆ کۆڤازیچی کرواتی لە لایەن یانەکانی ئینتەر میلان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و یانەی تۆتنھام ھۆتسبێری ئینگلیزیەوە چاوی لە سەرەوە و گرنگی پێ دەدرێت".


‌‌‌
2/8/2018 3:59:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ