هەواڵ

سەلیم جبوری سێ پەرلەمانتاری کوردی سزادا


بزاڤ پرێس:

ئەندامیَكى فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: سەرۆکی پەڕلەمان ناتوانێت وەک سەرۆکێکی بێ لایەن دانیشتنەکان بەڕێوەببات

سەلیم شوشکەیی،ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،بە بزاڤ پرێس_ی رایگەیاند: بەتۆمەتی ئەوەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووی پەڕلەمانیان تێکداوە سەلیم جبوری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە سێ ئەندامی کوردی سزادا".

ووتیشی: سەرۆکی پەرلەمان بەم ڕەفتارەی سەلماندی ناتوانێت وەک سەرۆکێکی بێ لایەن دانیشتنەکانی پەرلەمان بەڕێوەبەرێت چونکە دەیان جار پەرلەمانتارانی سوننەو شیعە دانیشتنەکانی پەڕلەمانیان تێکداوەو شەڕەبۆکزیان کردوەو زۆر جار سەرو گوێ یەکتریان خوێناوی کردوە بەڵام بۆ یەکجاریش سەرۆکی پەڕلەمان سزای لەم جۆرەی نەداون و ھیچ ھەڵوێستێکی نەبوە بەرامبەریان".

راشیگەیاند:بۆیە ئەم ڕەفتارەی سەرۆکی پەڕلەمان کارێکی تەواو میزاجیە پێشی ئەوەی ھیچ بنەمایەکی یاسایی ھەبێت وەدەبێت تێکرای فراکسیۆنە کوردییەکان لەم ڕەفتارەی سەرۆکی پەڕلەمان بێ دەنگ نەبن کە ‌لەئێستادا پیشەیانە دانیشتنەکانی پەڕلەمان بەڕێوە نابات".


‌‌‌
2/8/2018 3:54:21 PM
Print Friendly and PDF