وەرزش

مێستایا دەبێتە مەیدانی جەنگی بەرشەلۆنە و ڤالانسیا


بزاڤ پرێس: توانا سیوەیلی

ئەمشەو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شایی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای مێستایا دەبێتە میوانی ڤالانسیا .

ئەرنستیۆ ڤاڵڤێردی ڕاھێنەری بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ئەمشەو لە ھێڵی بەرگری دا کێشەی ھەیە چونکە  پیکێ و ڤێرمایلین پێکانیان ھەیە .

لە یاری پێشوو لەیاریگای کامپ نوو بەرشەلۆنە بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەست ھێنابوو بۆیە بردنەوە یان ھەر ئەنجامێکی یەکسان بوون دەیگەیەنێتە یاری کۆتایی.

پێکھاتەی پێشبینیکراوی یانەی بەرشەلۆنە

گۆڵپارێز : سیلیسین
بەرگری :سێرجی ڕۆبێرتۆ ، ئەلبا ، ئۆمتیتی ، پیکێ 
ناوەند : ڕاکیتیچ ، پاولینھۆ ، بسێکتس ، ئینێستا 
ھێرشبەر : میسی ، سوارێز


‌‌‌
2/8/2018 3:31:02 PM
Print Friendly and PDF