هەواڵ

پەرلەمانتارێکی گۆڕان:لەھەرێمی کوردستاندا ( ٦۰۰۰ ) کۆمپانیای بندیوار ھەیە



بزاڤ پرێس

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزابڕیاردەری لیژنەی بازرگانی ومافی بەکاربەرلەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند؛"ژمارەی کۆمپانیاکان کەلەھەرێمدا ھەن(۲٥۰۰۰)بیست وپێنج ھەزار کۆمپانیایە و
لەو ژمارەیە ( ۱۹۰۰۰) نۆزدە ھەزارییان لەم بەڕێوەبەرایەتییە تۆمارکراون وبونیان ھەیە،
 کە ( ٦۰۰۰) شەش ھەزار کۆمپانیاش لەو ( ۲٥۰۰۰)بیست وپێنج ھەزارکۆمپانیایە کەلەھەرێمدا ھەن ناویان لەم بەڕێوەبەرایەتیە نیەو تۆمارنەکراون ، بەواتا گشتی وبەربڵاووباوەکەی ئێستا ئەوانەبندیوارن ."

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزابڕیاردەری لیژنەی بازرگانی ومافی بەکاربەرلەپەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی گۆڕان لە ڕاگەیندراوێکیدا کەوێنەیەکی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوەڕایگەیاند؛'لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەک لیژنەی بازرگانی ومافی بەکار لەپەرلەمانی کوردستان بۆزانین وئاگاداربوون لەشێوازی لێوەرگرتنی باج وژمارەی کۆمپانیانی کەلەھەرێمدا بونیان ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجی کۆمپانیاکان وخانوبەرەی میریمانکرد لەشاری ھەولێر ."

ئاشکراشی کرد؛لەوسەردانەدا ئەوەی بەفەرمی بەئێمە وترا لەسەر ژمارەی کۆمپانیاکان لەھەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیەبوو :

ــ ژمارەی کۆمپانیاکان کەلەھەرێمدا ھەن(۲٥۰۰۰)بیست وپێنج ھەزار کۆمپانیایە .

ــ لەو ژمارەیە ( ۱۹۰۰۰) نۆزدە ھەزارییان لەم بەڕێوەبەرایەتییە تۆمارکراون وبونیان ھەیە .

ــ ( ٦۰۰۰) شەش ھەزار کۆمپانیاش لەو ( ۲٥۰۰۰)بیست وپێنج ھەزارکۆمپانیایە کەلەھەرێمدا ھەن ناویان لەم بەڕێوەبەرایەتیە نیەو تۆمارنەکراون ، بەواتا گشتی وبەربڵاووباوەکەی ئێستا ئەوانەبندیوارن .

وتیشی ؛"بەپێی یاسا ھەرکۆمپانیایەک ماوەی سێ ساڵ لەسەریەک بێ قازانج بێت واتالە زەرەردا بێت ئەوا ئەوکۆمپانیایە شایانی مانەوەنیە ، وەھەر کۆمپانیایەکیش لەماوەی ساڵێکی تەواودا ھیچ جۆرە کاروچالاکیەک ئەنجامنەدات ئەوا پێویستەو دەبێت دابخرێت ."

ئاماژەشی کردوە بەوەی "سەبارەت بەبڕی داھاتی باج ،پێیان وتین کەداھاتی ساڵی ڕابردووی واتا ( ۲۰۱۷ )ی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بریتی بووە لە ( ۲۰۷ )دووسەدو حەوت ملیارد دینار کەڕێژەکەی زیاترە لەساڵەکانی ( ۲۰۱٤ و۲۰۱٥ و ۲۰۱٦ ) ."

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کردوە؛"لەھەرێمی کوردستاندا ساڵانە ڕێژەی ۱٥٪ی قازانجی ھەرکۆمپانیایەک وەک باج لەکۆمپانیاکان وەردەگیرێت .ماوەتەوە بڵێم بەداخەوە لەم مەملەکەتەدا گەر پێشتر موچەخۆری بندیوارو وەھمی ھەبوبێت ، ئەوا کۆمپانیای وەھمی وبندیواریشی زیادکرد ، بەھیوای بنبڕکردنی ھەرکۆمپانیایەکی وەھمی وبێ کاروناسنامە لەھەرێمی کوردستاندا کەبۆمەرامی تایبەت دروستکراون ."



‌‌‌
2/8/2018 1:44:00 PM
Print Friendly and PDF