وەرزش

تۆتنهام لە نیوبۆرتی بردەوە


بزاڤـ پرێس: توانا حەسەن

له جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی تۆتهام هۆتسبێر میوانداری یانەی نیوبۆرتی کرد لە یاریگای وێمبڵی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەدەست هێنا .

لەقۆناغی 32 ی جامی یەکێتی ئینگلتەر تۆتنهام و نیوبۆرت بەیەک گەیشتن .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە دانی بوتلێری یاریزانی نیوبۆرت لە خولەکی 26 بەهەڵە گۆڵێکی بۆ تۆتنهام بەدەست هێنا و ئیریک لامێلا لە خولەکی 34 تۆتنهامی کردە خاوەن گۆڵی دووەم ئەو تایمە بەدوو گۆڵ لە سوودی تۆتنهام کۆتایی هات ، لە تایمی دووەمدا هیچ لایەک نەیان توانی تۆڕی یەک بهەژێنن و سەر ئەنجام یاری به 2 گۆڵ لە سوودی تۆتنهام بە کۆتا گەیشت .

ماوریسۆ پۆکەتینهۆ ڕاهێنەری تۆتنهام ئەمە 200 یاریی بوو کە لەگەڵ تۆتنهام ڕاهێنەر بووە .



‌‌‌
2/8/2018 2:00:45 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ