وەرزش

سیڤیلیە گەیشتە یاری کۆتایی


بزاڤـ پرێس: توانا حەسەن

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی  جامی شایی ئیسپانیا سبڤیلیە بە 2 گۆڵ لە لیگانێسی بردەوە و گەیشته یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە .

یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوان بووە شانۆی نمایشکردنی یاری نێوان سیڤلیە و لیگانێس .

لە تایمی یەکەمدا لە خولەکی 15 خواکین کۆریا گۆڵی یەکەمی یانەی سیڤیلیەی تۆمار کرد لە تایمی دووەمدا لە خولەکی 89 فرانکۆ فازکوێز گۆڵی دووەم و دڵنیایی یانەکەی تۆمار کرد یارییەکەش بە 2 گۆڵ لە سوودی یانەی سیڤیلیەی میواندار بە کوتا گەیشت .

یانەی سیڤیلیە بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە تاکە گوڵێک خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان ڤالانسیا و بەرشەلۆنە دەکات .



‌‌‌
2/8/2018 1:57:07 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ