هەواڵ

ڕێباز حەملان پۆستێکی تری لەحکومەتی ھەرێم وەرگرت


بزاڤ پرێس

 بە گوێرەی فرمانێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە( ٦٠٩)  ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی ھەریم  وەک وەزیری کشتوکاڵیش دەست بەکاردەبێت.

 بەگوێرەی فەرمانێک کە بەرواری ٢٠١٨/٢/٦ دەرچووە کەوێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە ڕاسپاردنی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێم بۆبەڕێوەبردنی وەزارەتی کشتوکاڵیش بەوەکالەت.

شایەنی باسە ڕیباز حملان پێشتر لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی وەزیری دارایی وەرگرت، بەڵام لە پاش کشانەوەی بزوونتەوەی گۆڕان ئەو لە پۆستی وەزیری دارایی بەردەوامە.

وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوە ئاویەکان پێشتر پشکی کۆمەڵی ئیسلامی بوو لە لایەن عبدولستار مەجید بەڕێوەدەربرا،بەڵام بە ھۆی کشانەوەی کۆمەلێ ئیسلامی دەستی لە کار کێشایەوە.




‌‌‌
2/8/2018 12:46:09 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ