هەواڵ

ھۆشیار عومەر: گۆڕان ھیچ رێکەوتنێکی نەکردووە لەسەر یەک لیستی لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە


بزاڤ پرێس:

ھۆشیار عومەر، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی: ئەو ھەواڵەی باس لە رێکەوتن دەکات لەسەر یەک لیستی لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە ھیچ بنەمایەکی نییە".

دەشڵێت: پێشتر جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ھاوبەشی لەگەڵ پارتی و یەکێتی رەتکردەوە. تا ئێستا تەنیا ھاوپەیمانێتی نیشتیمان ھەیە. بزوتنەوەی گۆڕان ھێزێکی رەسەنی دیموکراتی و کوردستانییە و یەکبوونی کورد بە زەرورەت دەزانێت بەڵام ھەرگیز پێچەوانەی بەرنامە و ستراتیژی سیاسی و متمانەی ھاونیشتیمانیان ھەنگاو نانێت".


‌‌‌
2/7/2018 9:05:54 PM
Print Friendly and PDF