هەواڵ

کارەبای سلێمانی بۆدواین جار ئاگاداری خاوەن مۆلیدەکان دەکاتەوە


بزاڤ پرێس:

لەراگەیەنراوێکدا کارەبای سلێمانی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، و داوا لەخاوەن مۆلیدە ئەھلیەکان دەکات گوێڕایەڵی دەزگا پەیوەندیدارە حکومیەکان بن و نەچنە ژێر کاریگەری ھیچ دەستەو گروپێک و بەشێوەی ئاسایی خۆیان کاربکەن و مۆلیدەکانیان ئیش پێبکەن".

ھەروەھا دڵنیاشیان دەکاتەوە کە ھەموو مافێکیان پارێزراو دەبێت و بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و دەڵێت: مۆڵەتی کارکردنی مۆلیدەی ئەھلی، بەخاوەن مۆلیدەکە دراوە، و لەلایەن شارەوانیەوە شوێنی بۆ دابینکراوە، ھەروەھا لە ئاو و کارەباو و تەنانەت بە باج بەخشراون".

ھەروەھا لە راگەیانراوەکەدا ھەرەشەی وەرگرتنەوەی مۆڵەت لە خاوەن مۆلیدەکان کراوە ئەگەر ھاتوو ئەم ئێوارە خەڵک بێ کارەبا بکەن و خزمەتی گشتی پەکبخەن، بەپێچەوانەوە بەپێی بڕگەکانی ١٨-٢٣ی ئەو گرێبەستەی واژۆیان کردوە، مەودای کارنەکردنیان دەگاتە ئەو ئاستەی کە مۆڵەتەکانیان ھەڵوەشێتەوە و مۆڵەتەکانیان لێوەردەگیرێتەوەو لەداھاتوشدا مۆڵەتی دانانی مۆلیدەیان پێنادرێت".


‌‌‌
2/7/2018 8:36:49 PM
Print Friendly and PDF