هەواڵ

سلێمانی.. رێگری لە بڵاوکردنەوەی بڕێکی زۆر ریدبۆڵ دەکرێت


بزاڤ پرێس:

بەھۆی رێگەپێنەدانی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی یەوە بەفرۆشتن، لیژنە ھاوبەشەکان رێگری لە بڵاوکردنەوەی بڕێکی زۆر خواردنەوە ووزەبەخشەکان دەکات.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن ئاسایشی ئابووریەوە و بەنوسراوی فەرمی ئاگادار کراینەوە لە ھەبوونی ٢ سەد و  پەنجا کێس خواردنەوە ووزەبەخشەکان، کە پێشتر و لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری قەدەغەکردنی دراوە".

ووتیشی: بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوە ووزەبەخشەکان، پەیوەندی بەو پێکھاتەوە ھەیە کە دروستکردنیدا بەکارھێنراوە و ئەگەری کێشەی تەندروستی بۆ بەکارھێنەرانی دروستدەکات".

راشیگەیاند: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەھاوکاری ئاسایشی ئابووری، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت خواردنەوە ووزە بەخشەکەی ناردۆتەوە بۆئەو شوێنەی کە بازرگانەکە ھاوردەی شاری سلێمانی کردووە".


‌‌‌
2/7/2018 8:31:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ