وەرزش

لە جامی فەڕەنسا.. پاریس سان جێرمان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەس ھێنا


بزاڤ پرێس: توانا سیوەیلی


لە قۆناغی ١٦ ی جامی فەڕەنسا یانەی پاریس سان جێرمان بووە میوانی سۆشۆ و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە.


لە تایمی یەکەمدا یانەی پاریس سان جێرمانی میوان لە خولەکی ١ دا لە ڕێی ئەنخێل دی ماریای ئەرژەنتینی یانەی سۆشۆی بەسەر کردەوە و یانەی سۆشۆی خاوەن یاریگا لەخولەکی ١٣ گۆڵی یەکسانیان تۆمار کردەوەە  لە خولەکی ٢٧ ئەدیسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی گۆڵی دووەمی بۆ پی ئێس جی بەدەست ھێنا و ئەو تایمە بەو ئەنجامە بە کۆتا گەیشت".

لە تایمی دووەمدا یانەی پاریس سان جێرمان جارێکی تر لە ڕێی ئەنخێل دی ماریا دوو گۆڵی لە خولەکەکانی ٥٨ ،٦٢ تۆمار کردوو ھاتریکی بەدەست ھێنا و لە خولەکی ٩٠ یاریزانی پاریس سان جێرمان کیڤن تراب بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا".

بەم بردنەوەیە یانەی پاریس سان جێرمان توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی فەڕەنسا".


‌‌‌
2/7/2018 6:58:03 PM
Print Friendly and PDF