وەرزش

ئیشبیلیە و لیگانێس جەنگی گەیشتن بە یاری کۆتایی دەکەن


بزاڤ پرێس: توانا سیوەیلی


لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شایی ئیسپانیا کوپا دێل ڕێ ئەمشەو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک یانەی ئیشبیلیە لە یاریگای ڕامۆن سانجێز بیزخوان میوانداری یانەی لیگانێس دەکات".

لە یاریگای لیگانێس لە یاری چوون دا ھەردوو یانە بەگۆڵێک یەکسان بوون تاڕادەیەک ئەرکی کوڕانی مۆنتێلا ئاسانترە لە چاو لیگانێس چونکە ئەنجامی یەکسان بوون بێ گۆڵ ئیشبیلیە دەگەیەنێتە یاری کۆتایی و یارییەکەش لەلایەن ناوژیوان خافێر ئیسترادا فێرنادز بەڕێوە دەچێت".

براوەی نێوان  ئیشبیلیە ولیگانێس چاوەڕێی براوەی ڤالانسیا و بەرشەلۆنە دەکات".


‌‌‌
2/7/2018 6:56:35 PM
Print Friendly and PDF