وەرزش

لە جامی ئەڵمانیا بایرن مونشن نیودەرزەن گۆڵی لە بادربۆرن کرد


بزاڤ پرێس: توانا سیوەیلی


لە قۆناغی ٨ ی جامی ئەڵمانیا یانەی بادر بۆرن لە یاریگای بینتیلێر ئارینا میوانداری بایرن مونشنی کردوو بە ٦ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی پێ دۆڕاند".

لە تایمی یەکەمی یارییەکە لە خولەکی ١٩ کینجسلی کۆمان گۆڵی یەکەمی لە سوودی یانە باڤارییەکە تۆمار کرد ڕۆبەرتۆ لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی ٢٥ گۆڵێکی تری بۆ یانەکەی بەدەست ھێنا و لە خولەکی ٤٢ جۆشوا کیمیچ گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمار کرد ئەو تایمە بەو سێ گۆڵە کۆتایی ھات".

لە تایمی دووەمدا یانەی بایرن مونشنی میوان لە ئاست بەرزی خۆی نەوەستا و درێژەی بەکاروانی گۆڵەکانی دا لە خولەکی ٥٥ کۆرتین تۆلیستیۆ گۆڵی چوارەمی باڤاریای ھێنا و ئاریان ڕۆبن کوڕە ھۆڵەندیەکە بە تۆمارکردنی٢ گۆڵ لە خولەکەکانی ٨٦ ,٨٨ کۆتایی بە کاروانی گۆڵەکانی یانەی بایرن مونشن ھێنا و یارییەکەش بە ٦ گۆڵی خاوێن لە سوودی یانەی میوان کۆتایی ھات".

بام بردنەوەیە یانەی بایرن مونشن توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەڵمانیا".


‌‌‌
2/7/2018 12:01:42 AM
Print Friendly and PDF