وەرزش

واتفۆرد وانەیەکی فێری کۆنتی و چێڵسی کرد


بزاڤ پرێس: توانا سیوەیلی

لە ھەفتەی ٢٦ ی خولی تۆپی ئینگلیزی واتفۆرد بە ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک  چێڵسی بردەوە .

لە تایمی یەکەمدا لە خولەکی ٣٠ تیمی باکایۆکای یاریزانی چێڵسی بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا و لە خولەکی٤٢ ترۆی دینی بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی واتفۆردی تۆمارکرد .

لە تایمی دووەمدا ئیدین ھازارد لە خولەکی ٨٢ ئیدین ھازارد گۆڵی یەکسانی تۆمار کرد و لە خولەکی ٨٤ دارێل یانمات گۆڵی دووەمی بەدەست ھێنا  لە خولەکی ٨٨ جیرارد دۆلۆڤیۆ یاریزانی پێشوی بەرشەلۆنە گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد و لە خولەکی ٩١ ڕۆبێرتۆ پێرێرا گۆڵی چوارەم و کۆتایی بە کاروانی گۆڵەکان ھێنا و ٣ خاڵی گرنگی بەدەست ھێنا .

یانەی چێڵسی ٥٠ خاڵی ھەیە و پلەی سێیەمی بۆ لیڤەرپووڵ لە دەست دا یانەی واتفۆرد ٣٠ خاڵی ھەیە و لە پلەی یانزەیەمدایە".


‌‌‌
2/6/2018 11:38:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ