وەرزش

خۆر لە ھەڵھاتن و ئاوابوونیدا ..!


نوسینی / نەواڵ فرھاد ڕۆژنامەنووسی وەرزشی

لە ساتەوەختێکی وەک ئەمڕۆ دا لە ٢/٥  ساڵی ١٩٨٥ منداڵێک چاوی بە  دونیا ھەلھێنا،  ئەو منداڵە  نە پێلییە و نە مارادۆنایە و نە زێدانە  نەدیاردەیە (ڕۆنالدۆ) بەڵام  کۆکراوەی  ھەموو ئەو یاریزانانەیە، کە لە یاریگایە نمایشی جوانیان کردووە .

ئەو یاریزانەش دۆن کریستیانۆ ڕۆنالدۆیە، مندالێک لەو پەڕی ناخۆشی و دەردە سەری ژیانەوە خۆی پێگەیاند و خۆی خزاندە ناو دونیاییە پڕ سحراوی و جوان و بە چێژەکەی تۆپی پێ، ھەر لەو ڕۆژیەوەی کە ھاتە ناو ئەو دونیایە جوانەی تۆپی پێ گرەوی ئەوەی کرد لەگەڵ منداڵانی ھاوڕێ ی  کە ئەبێت ببێتە باشترینی جیھان و جیھان بۆی ھەڵبستێتە سەرپێ و چەپلەی بۆ لێبدەن، 

دۆن بەردەوام بوو لە گرەوە گەورەکەی کە بە تەمنێکی بچوکەوە  گرەوێکی  ھێندە گەورە کرد  ئیتر وەک بڵێی زووتر شتەکانی بینیبێت و  پێیان ئەگات .

کاروانی خەونەکەی لە لیشبۆنەوە دەستی پێکردن و لە مانیۆ  بو بە ئەستێرە و  لە مەدرید تاجی شاھانە خستە سەرسەریەوە، ئیتر لە کۆتایی کاروانەکەی وەک لاوێکی تاز دەرکەوتوو جارێکی تر  گرەوەکەی  مندالی لە سەر بورجی ئیڤڵ پێشانی  ھەموو جیھاندا، 

دۆن دەست کەوتوو ناسناو گۆل و ئەسیستەکانی لە ژمارەی ئەو یانانە زۆرترە کە کێبڕکێی ناسناوەکان ئاکەن، ئیتر ھیچ نەما کوڕەکەی مادێڕا پێشکەشی جیھانە جوان و پڕ سەحراویەکەی دونیایی تۆپ پێ نەکات، کەچی ئێستاش شێرە خەوتووەکەی پرتوگال و مەدرید لە لایەن ڕۆژنامەکانەوە رەخنە باران ئەکرێت!  بێخەبەرن لەوەی شێر کە ھەلئەستێتەوە جیھان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێتەوە، ئەو نەک ھەر لە وەرزش گرەوەکەی بردۆتەوە ،ئەو گرەوی ئەوەشی کردووە ئەبێت ڕووبەڕووی ئەو ھەموو ڕەخنە ببێتەوە کە ئیستاش لای زۆرێکیان وەک یاریزانێکی ئاسایی سەیر دەکرێت وا نیشان دەدەن  شتێکی ئەو تۆی نەکردووە، بەڵام ئیتر کریس ھەموو کات بەرپەچی رەخنەو گلەیەکانی لە ناو لاکێشە سەوزو جوانەکەی یاریگاکان  داوەتەوە گشت جیھان، 

نوسین بۆ یاریزانێکی وەک دۆن و ھاوشێوەکانی دۆن زەحمەتە کۆتایی بێت بەڵام گەیشتن بە تەمەنی ٣٣سالیت و نزیک بوونەوەت لە تۆپی پێ خەم دڵی نەک ھاندەرەکانتی گرتووە  ئەبێت ڕق لە دڵانیشت خەم دڵیان بگرێت، 

ئەوکاتەی دۆن دەست بەرز ئەکاتەو فرمێسکی ماڵئاوای ئەرژێنێت ئەوکات ئەو کەسانە تێدەگەن کە تۆ چەندە بوونەوەرێکی جوان و سەرکەووتوی بووی ئیتر  ئەوکات تێئەگەن یاریگا بەبێ دۆن چەندە کاولستاریەکی تاریک و بەبێ تروسکەیە ...!


‌‌‌
2/6/2018 12:24:55 AM
Print Friendly and PDF