وەرزش

تێنسی سەرمێزی برایەتی بۆندێکی گەورەی واژۆ کرد


بزاڤ پرێس: توانا سیوەیلی

تێنسی سەرمێزی یانەی برایەتی یەکەم بۆندی خۆی لەگەڵ تێنس زانی نێودەوڵەتی  کاروان ئازاد سەعدی واژۆ کرد .

دوێنێ یەک شەممە ٤/٢/٢٠١٨لە بارەگای یانەی برایەتی سەرۆک و ئیدارەی یانەی برایەتی بە مەبەستی تۆکمەکردن و بە ھێز کردنی ڕیزەکانی تێنسی سەرمێزی یانەکە و گەڕانەوەی شکۆی یانەکە گرێبەستیان لەگەڵ کاروان ئازاد ئیمزا کردوو سەرۆکی یانەو دەستەی کارگێڕی درێسی یانەکەیان بە کاروان بەخشی و خۆشاڵیان دەربڕی بە پەیوەندی کردنی کاروان بە یانەکەوە تا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبێت لە بەدەست ھێنانی پاڵەوانێتیە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکان ، کاروان ئازادیش خۆشاڵی دەربڕی کە بۆ یانەیەکی گەورەی وەک برایەتی بۆ تێنس یاری بکات و وتی ھەموو ھەوڵێک دەدەم تا نازناوو ئاستی باش بۆ یانەکە بەدەست بھێننم ، وبڕیارە لە چەند ڕۆژی  داھاتوو تێنسی سەرمێزی برایەتی بۆندی تر واژۆ بکات.

کاروان ئازاد ساڵی ١٩٨٧ لە شاری ھەولێر لە دایکبووە سەرەتا لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە بۆ چەند جارێک بۆتە پاڵەوانی کوردستان و عێراق و یانەکانی ھەڵەبجەو پێشمەرگەو جەیشی سەرخستووە بۆ پاڵەوانێتە عەرەبیەکان و بۆ ھەڵبژاردەی عێراق یاری کردووەو وەک پاڵەوان نازناوی بۆ کوردستان و عێراق بەدەست ھێناوە .


‌‌‌
2/6/2018 12:23:24 AM
Print Friendly and PDF