وەرزش

مۆناکۆ لیۆنی تووشی شکست کرد


بزاڤ پرێس: توانا سیوەیلی

لە ھەفتەی ٢٤ ی خولی تۆپی پێی فەڕەنسی لە یاریگای لویسی دووەم یانەی مۆناکۆ میوانداری یانەی لیۆنی کردوو بە ٣ گۆڵ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ سەرکەوتنی بەسەردا بەدەست ھێنا .

لە تایمی یەکەمدا یانەی لیۆنی میوان لە ڕێی ماریانۆ دیاز لە خولەکی ١٢ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و لە خولەکی ٢٧ بێرتران تراوری گۆڵی دووەمی لیۆنی بەدەست ھێنا پاش چەن خولەکێک یانەی مۆناکۆ لە خولەکی ٣١ دیاو کایتا ئەنجامەکەی کەمتر کردەوە ڕادمێل فاڵکاوی کۆڵۆمبی بەلێدانی سزا گۆڵی یەکسانی تۆمار کرد دوای ئەوەی لێدانەکەی گەڕێنرایەوە بەڵام دووبارە تۆڕی لیۆنی ھەژاند ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتایی ھات .

لە تایمی دووەمدا یانەی مۆناکۆ پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکە لە خولەکی ٨٨ گۆڵی بردنەوە و ٣ خاڵی یارییەکەیان لە ڕێی ڕۆنی لۆپێز بەدەست ھێنا .

یانەی مۆناکۆ ٤٧ خاڵی ھەیە لە پلەی چوارەمدایە ٣ خاڵ لە دوای لیۆن و ٤ خاڵ لەدوای مەرسیلیاوەیە .


‌‌‌
2/5/2018 1:35:40 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ